کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی مێحوه‌ری بیجاڕ- هه‌مه‌دان

گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی مێحوه‌ری بیجاڕ هه‌مه‌دان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی نێوان بیجاڕ بۆ هه‌مه‌دان چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌قز گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕووداوه‌كه‌ له‌ نێوان دوو ئۆتومبێلی سه‌واری پژۆ و مێگان ڕوویداوه‌ و سێ سه‌رنشینی ئۆته‌مبێلی پژۆ ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و شۆفێری سه‌واری مێگانیش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌هۆی بارینی باران و به‌فر له‌ جاده‌كانی پارێزگای ورمێ، ١٢ هاووڵاتی له‌ چه‌ند ڕووداوی هاتووچۆدا بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.