کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان‌له‌ده‌ستدانی چوار شاخه‌وان به‌هۆی لافاو له‌ هه‌رێمی كوردستان

گیانله‌ده‌ستدانی چوار شاخه‌وان به‌هۆی لافاو له‌ هه‌رێمی كوردستان

دوانیوه‌ڕۆی هه‌ینی ١٤ی گوڵان، چوار شاخه‌وانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پاش هه‌ڵكشان به‌سه‌ر چیای زه‌رده‌ له‌ ده‌ربه‌ندی مه‌سووران به‌هۆی هاتنی لافاو گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار شاخه‌وانه‌ ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی “سگرمه‌ی سلێمانی” بوون و پاش هه‌ڵكشان بۆ سه‌ر چیای زه‌رده‌ تووشی سێڵاو هاتوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. ته‌رمی ئه‌و چوار شاخه‌وانه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌ نێو قوڕ و لم دا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ڕاده‌ستی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌.