به‌هۆی بارینی لێژمه‌ی بارانی ڕۆژانی ڕابردوو له ئاڵمان، پێنج كه‌س له ئه‌یاله‌ته‌كانی باواریا و بادن ڤۆرتێمبێرگ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی هێزه‌كانی فریاگوزاری خێرای ئاڵمان، سێ كه‌س له قوربانییه‌كان له ژێرزه‌مینی ماڵه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ست دا‌و و دوو كه‌سی دیكه‌ش له نێو ئۆتۆمبێل دا خنكاون. ئۆلاف شۆڵتس سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاڵمان له وتارێك دا ئاماژه‌ی به گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و زه‌رووره‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕووداوه سرووشتیه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند: هه‌ر چه‌ند له ساڵانی ڕابردووش‌دا لافاو قروبانی لێ ئه‌كه‌وته‌وه به‌ڵام ئێستا ناتوانین گرینگی بابه‌تی ڕێگری له گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا پشت گوێ بخه‌ین.