کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی پێنج ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌هۆی گازگرتوویی له‌ زاهیدان

گیانله‌ده‌ستدانی پێنج ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌هۆی گازگرتوویی له‌

ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پێنج ئه‌نه‌دامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچ له‌ شاری زاهیدان به‌هۆی گازگرتووییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی قوربانیه‌كان هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ به‌ڵام له‌و‌ ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌دا دایك و باوك و سێ منداڵ به‌هۆی گازگرتووییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. نه‌بوونی ئیمه‌نی له ماڵان،  دابین نه‌كردنی ئیمكانات له‌لایه‌ن ‌حكوومه‌ته‌وه‌، به‌رهه‌مهێنانی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ناستاندارد و ڕه‌چاونه‌كردنی ڕێنمایه‌كان، سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی گازگرتوویی هاووڵاتیانه له‌ ئێران.