له ڕۆژانی ڕابردوودا، ته‌رمی په‌نابه‌رێكی خه‌ركی سه‌رپولی زه‌هاو به ناوی “ئیسماعیل دارابی” له سنووری نێوان بیلاڕووس و له‌هستان دۆزرایه‌وه.
له یه‌ك مانگی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م سێ شارۆمه‌ندی كورد به‌هۆی سه‌رمابردوویه‌وه له سنووری نێوان بیلاڕووس و له‌هستان گیانیان له‌ده‌ست داوه. چالاكانی مافی مرۆڤ داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگای كۆچبه‌ری له سنووری بیلاڕووس، به تایبه‌ت له وه‌رزی زستاندا نه‌گرنه به‌ر و متمانه به قاچاخبهرهكان نه‌كه‌ن.