ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه، فڕۆكه‌كانی پاكستان ولایه‌ته‌كانی په‌كتیا و خۆستیان له ئه‌فغانستان بۆردوومان كرد و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا ٨ ژن و منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تالیبان ڕایگه‌یاند: كاتژمێر ٣ی به‌یانی دووشه‌ممه فڕۆكه‌كانی پاكستان خانووی كه‌سانی مه‌ده‌نیان له ولایه‌ته‌كانی په‌كتیا و خۆست كردۆته ئامانج و بوونه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٨ ژن و منداڵ. “زه‌بیحۆڵڵا موجاهد” هێرشه‌كانی پاكستانی به ێێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی ئه‌فغانستان ناوبرد و ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان بنكه‌كانی ئه‌رته‌شی پاكستانیان له سه‌ر سنوور كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه چوار سه‌ربازی پاكستانی بریندار بوون.