ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی “پ.ك.ك” و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، گیانبه‌ختكردنی ٧ ئه‌ندامی “پ.ك.ك” و دوو ئه‌ندانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لیان پشتڕاست كرده‌وه.
پێشتر وه‌زاه‌رتی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی ٧ گریلای “پ.ك.ك”ی له باكووری هه‌رێمی كوردستان و دوو ئه‌ندامی “یه.په.گه”ی له ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاندبوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، چوار كه‌س له‌و ٧ گه‌ریلایه به ناوه‌كانی “فاتێح بۆڵوت”، “مه‌حموود ئیبراهیم”، “سه‌عید سونگوڵ ئالپ” و “ڕه‌مه‌زان بیلال” له هێرشی په‌هبادی ئه‌رته‌شی توركیا گیانیان به‌خت كردووه.