ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ٧٠ كرێكاری شاغڵ له مه‌عده‌نی زێڕی وڵاتی مالی له ئه‌فریقا، به‌هۆی داڕمانی كانگا گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقایی پشكی ده‌رهێنانی زێڕیان له مه‌عده‌نه‌كانیان داوه‌ته وڵاتانی چین، ڕووسیه و هندووستان و خاوه‌نكار هیچ ئیمكاناتێكی ئیمه‌نی بۆ كرێكاران دابین ناكه‌ن. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران زۆر كه‌مه و قه‌رارداد و بیمه‌یان نییه. نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دابین نه‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن و چاودێری نه‌كردنی مه‌عده‌نه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه گیانی كرێكارنی خستۆته مه‌ترسیه‌وه و تا به ئه‌مڕۆ ده‌یان كرێكار له وڵاتانی ئه‌فریقایی به‌هۆی ڕووداوی كاره‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.