ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به هۆی وه‌رگه‌رانی ئۆتۆبووسی هه‌ڵگری قوتابیانی كچ له كرمان، ٦ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و ٣٥ كه‌سی دیكه به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێ دوایین زانیارییه‌كان، به هۆی له كار كه‌وتنی تورمزی ئۆتۆبووسه‌كه ئه‌م ڕووداوه ڕووی داوه و ٦ قوتابی به بۆنه‌ی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداران كه دۆخی ته‌ندرووستی ژماره‌یه‌كیان باش نه‌بوو، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری كرمان ڕاگوێزران. ساڵانه له ئێران به هۆی بایه‌خ نه‌دانی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ئه‌منیه‌تی قوتابیان و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ڕێگه‌وبان، ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیان كه خزمه‌تگوزاری قوتابخانه‌كان بۆ هاتووچوو به كار دێنن، گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان به سه‌ختی بریندار ئه‌بن.