شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر ناوندی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی حه‌ماس له ڕه‌فه‌ح و ٤٥ كه‌سی كوشت.
ڕۆژی ڕابردوو، پاش ٨ مانگ شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل و حه‌ماس، بۆ جارێكی دیكه ده‌یان مووشه‌ك به ئاراسته‌ی شاری تل ئاویو دا ته‌قێندرا و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له وڵامدا ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی حه‌ماسی كرده ئامانج. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا ٤٥ كه‌س له‌وانه دوو فه‌رمانده‌ی حه‌ماس به ناوه‌كانی “یاسین ڕبیع” و “خالد نه‌جاڕ” كوژران و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.