کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ٣٥ فه‌له‌ستینی له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح، ئۆردووگای جه‌نین، خان یوونس و شۆجاعیه چه‌ڕتر كرده‌وه‌ و ته‌نیا له‌ بۆردوومانی دوو خانوودا زیاتر له‌ ٣٥ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، گرووپی حه‌ماس ناوچه‌ مه‌ده‌نییه‌كان وه‌كوو حه‌شارگه‌ و خه‌ڵكی سڤیل وه‌كوو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار دێنێت، ڕۆژی ڕابردوو له‌ وڵامی هاویشتنی مووشه‌ك  له‌ شاری ڕه‌فه‌حه‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی تل ئاویو، دوو خانوو به‌ چڕی بۆردوومان كرا و به‌وهۆیه‌وه‌ ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها پۆلیس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌یان له‌ ئۆردووگای جه‌نین به‌ڕێوه‌ برد و له‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی فه‌له‌ستینی، ١١ كه‌سیان كوشت و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان بریندار كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ سوید و كانادا

-

داخرانی كارخانه‌ی “پۆلی ئه‌كریل” له‌ ئیسفه‌هان و بێكاری كرێكاران

-

كۆبوونه‌وه‌ی دادخوازانی ئێران له‌سه‌ر مه‌زاری “جه‌واد حه‌یده‌ری” له‌ قه‌زوێن

-

مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر دژبه‌ هه‌ڵسووكه‌و‌تی حه‌راسه‌ت

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بێكاركراوی شیركه‌تی “كاغه‌زی پارس” له‌ شووش

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری فه‌ردیس له‌ كه‌ره‌ج

-