ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح، ئۆردووگای جه‌نین، خان یوونس و شۆجاعیه چهڕتر كرده‌وه و ته‌نیا له بۆردوومانی دوو خانوودا زیاتر له ٣٥ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، گرووپی حه‌ماس ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان وه‌كوو حه‌شارگه و خه‌ڵكی سڤیل وه‌كوو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار دێنێت، ڕۆژی ڕابردوو له وڵامی هاویشتنی مووشه‌ك له شاری ڕه‌فه‌حه‌وه به ئاراسته‌ی تل ئاویو، دوو خانوو به چڕی بۆردوومان كرا و به‌وهۆیه‌وه ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها پۆلیس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌یان له ئۆردووگای جه‌نین به‌ڕێوه برد و له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی فه‌له‌ستینی، ١١ كه‌سیان كوشت و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان بریندار كرد.