ڕاوێژكاری لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كانوونی تووشبووانی هێمۆفیلی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: له حه‌وت مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ دا، ٢٤ تووشبووی نه‌خۆشی هێمۆفیلی به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تیه هۆكاری نه‌بوونی ده‌رمانی بۆ وه‌لانانی ئه‌رزی ته‌رجیحی و سه‌نگه‌ڵا(نه‌وه‌سان)ی نرخی ئه‌رز له كاتی تۆماركردنی فاكتۆری ده‌رمانه‌كان بۆ هاوه‌رده‌كردن گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه له حاڵێكدایه كه مافیای ده‌رمان كه له ده‌ست سپای پاسدارانه بۆ قازانجی زۆرتر ده‌رمانی له بازاڕه‌كان دا نه‌هێشتووه و ئه‌گه‌ر خێزانێك منداڵه‌كه‌ی تووشی هێمۆفیلی بووبێت، ته‌نیا له بازاڕی ڕه‌ش دا ده‌توانێت به نرخێكی زوور به‌رز ده‌رمانی بۆ دابین بكات. زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كان توانای دابینكردنی ئه‌و تێچووه‌یان نییه و به‌و هۆیه‌وه منداڵه‌كانیان ده‌بنه قوربانی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی.