ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌م له ولایه‌تی نه‌نگه‌رهار له ئه‌فغانستان، ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی تالیبان، ٢٥ سه‌رنشینی به‌له‌مێك له ناوچه‌ی باسوولی سه‌ر به ولسوالی “مێهمهند ده‌ڕه” به نیازبوون له ڕووبارێك بپه‌ڕنه‌وه، به‌ڵام به‌له‌مه‌كه‌یان به‌هۆی كێشه‌ی فه‌نی وه‌رگه‌ڕاوه و ته‌نیا پێنج كه‌س ڕزگاریان بووه. هه‌روه‌ها ته‌رمی ١٤ كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه و گه‌ڕان به‌دوای ونبووانی دیكه‌دا به‌رده‌وامه.