ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له ئه‌یاله‌تی بورنۆ له باكووری نیجریه، به لانیكه‌م ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه، هێرشێكی خۆكوژی له مه‌راسمێكی زه‌ماوه‌ند له هه‌مان ئه‌یاله‌ت ڕووی داوه و به هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س كوژران و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌ر چه‌ند هێشتا هیچ گرووپێك به فه‌رمی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشانه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی گرووپی بوكووحه‌رامه كه له‌گه‌ڵ داعش په‌یمانی به‌ستووه.