ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، ١٤ شارومه‌ندی خه‌ڵك شاری ڕه‌قه له ڕۆژئاوای كوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕی داعش گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك شارومه‌ند كه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی كارگ له ده‌ورووبه‌ری شاری ڕه‌قه بوون، به‌سه‌ر مینێكی به‌جێماوی سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش دا كه‌وتوون و ١٤ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌مای سووریاش پێنج شارومه‌ندی دیكه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕی داعش گیانیان له‌ده‌ست دا.