کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ١٢ منداڵی به‌لووچ به‌هۆی نوقم بوون له‌ هووته‌ك

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی به‌لووچستان، ته‌نیا له‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا ١٢ منداڵی به‌لووچ به‌هۆی نوقم بوون له‌ هووته‌ك(چاڵ ئاو) گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

هووته‌ك هه‌مان چاڵاوی سرووشتیه‌ كه‌ به‌هۆی بارینی باران درووست ئه‌بێت و وێڕای مه‌ترسی نوقم بوونی منداڵان له‌ نێو ئاو، هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یان نه‌خۆشی و شوێنی ژیانی كۆرۆكۆدێلی ناسراو به‌ گاندووه‌ كه‌ ساڵانه ده‌بێنه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان ژن و منداڵی به‌لووچ. به‌پێی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان، نزیكه‌ی دوو هه‌زار هووته‌ك له‌ سه‌رانسه‌ری به‌لووچستان هه‌یه‌ و له‌ شارستانی چابه‌هار به‌ ته‌نیا هه‌زار و ٧٥ هووته‌ك بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژاری به‌لووچ بوونیان هه‌یه‌ و زۆربه‌ی قوربانیان خه‌ڵكی ئه‌و شارستانه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانله‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی سه‌ڵماس و ورمێ

-

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وریشه مورادی له‌ تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی دڵتەزێنی ژنێکی قوربانی پیاوسالاری لە پیرانشار

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی له‌ موخابراتی ته‌ورێز

-

دۆخی خراپی ژنانی كرێكاری كه‌شاوه‌رز له‌ خووزستان

-