ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی ئاگرگرتنی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕه‌نگ له شاری دێهلی نه‌وی هندووستان، ١١ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌بوونی ماده‌ی كیمیایی له‌و كارخانه كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی زۆر سه‌خت كردووه و ساختمانی كارخانه به‌سه‌ر كرێكاراندا ڕووخاوه. به‌وته‌ی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی خێرای هندووستان، كۆمه‌ڵێك كرێكار له ژێر داروپه‌ردوودا ماونه‌ته‌وه، ته‌رمی ١١ كرێكار دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان بڕواته سه‌ره‌وه.