ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، چه‌كدارانی داعش له شاری ڕه‌قه هێرشیان كرده سه‌ر بازگه‌ی ئاسایش و دوو كه‌سیان كوشت و دووی دیكه‌یان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، کاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی سێشەممە، چوار تیرۆریستی داعش بە ماتۆڕسیكلت بازگەی “ئەلجامی“یان لە ناوچەی کەسرەت لە باشووری ڕەققە کردووه‌ته ئامانج. لە ئەنجامی ئه‌و هێرشەدا ٢ ئەندامی ئاسایشی مه‌ده‌نی گیانیان به‌خت كرد و ٢ كه‌سی دیکەش بریندار بوون، هەروەها شارومه‌ندێك له كاتی تێپه‌ڕین له نزیك بازگه‌كه فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و بریندار كراوه.