کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی و برینداربوونی ١٢ كرێكار له‌ وه‌رامین

گیانله‌ده‌ستدانی و برینداربوونی ١٢ كرێكار له‌ وه‌رامین 3

به‌یانی شه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له‌ شارۆچكه‌ی پیشوای وه‌رامین، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ده‌ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له‌ نزیك گوندی قه‌لعه بوله‌ندی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی پیشوا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی وه‌رگه‌ڕاوه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ده‌ كرێكاری دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.