کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێك به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می شاره‌وانی ورمێ

گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێك به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می شاره‌وانی ورمێ 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، منداڵێكی ته‌مه‌ن ٩ ساڵی خه‌ڵكی ورمێ، له‌ كاتی كایه‌كردن له‌ یه‌كێك له‌ پاركه‌كانی ئه‌و شاره‌، به‌هۆی به‌رقگرتوویی گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌و منداڵه‌ كه‌ ناوی “مانیسا جه‌لالی” بووه‌، له‌ كاتی كایه كردن به ئامێركانی ئه‌و پاركه‌‌، تووشی به‌رقگرتوویی بووه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، پێشتر چه‌ند جار له‌سه‌ر نائه‌من بوونی ئامێركانی ئه‌و پاركه‌ شاره‌داری و ئیداره‌ی به‌رقیان ئاگادار كردبوو، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌و دوو ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌ بایه‌خیان به داخوازی خه‌ڵك نه‌دابوو.