“محەمەد ئازاد” یه‌كێك لە قوربانییانی تەقەی بە ئەنقەستی بەکرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی كه چاوێكی له‌ده‌ست دابوو، دوای ماوەیەك ئێش و ئازار و گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان گیانی لەدەست دا.
محەممەد ئازاد لە کاتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە کۆتاییه‌كانی مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١، به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له شه‌قامی سه‌تارخانی تاران ده‌موچاوی بریندار كرا. ناوبراو لە ڕێگای ئازادی‌دا چاوی ڕاستی لە دەست دا و گولەی ساچمەیی دیكەش به‌ر شوێنێكی مەترسیدار لە جەستەیدا كوت و هەرگیز دەرفەتی چارەسەرکردنی بۆ نەڕەخسا.هەندێک سەرچاوەكانی هه‌واڵ هۆکاری گیانلەدەستدانی ناوبراویان بە “جەڵتەی دڵ” ڕاگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا ئەم هەواڵە پشتڕاست نەکراوەتەوە.