ڕۆژی چۆارشه‌مه‌١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، لانیکەم ٤١ کۆچبەر به هۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە نزیک دوورگەی “لامپێدوسا”ی “ئیتاڵیا” گیانیان لەدەستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕزگاربووان کە سێ پیاو و ژنێکن، بە فریاگوزارانیان ڕاگەیاندووە، ٤٥ کەس لەناو به‌له‌مه‌كه‌دا بوون کە سێ كه‌سیان مندال بوون. جێگای ئاماژه‌یه کە ئەمساڵ زیاتر لە هەزار و ٨٠٠ کەس لە ڕێگای كووچكردن بۆ ئەوروپا و نۆقوومبوونی به‌له‌مه‌كانیان گیانیان لەدەستداوە.