ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی كرماشان له كاتی كاركردن، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵی شاغڵ له بینایه‌كی چه‌ند نهۆمی له بلواری ئازاده‌گانی كرماشان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی، له نهۆمی حه‌وته‌مه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار بووه. پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا، ئه‌و كرێكاره كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه.