ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی دێوه‌ری سه‌ر به شارستانی سه‌وڵاوا به ناوی به‌شیر عه‌زیزی ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له هه‌رێمی كوردستان گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شیر عه‌زیزی پیشه‌ی بیناسازی بووه و له كاتی كاركردن له سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری كه‌لار، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ڕۆژی هه‌ینیش كرێكارێكی شاغڵ له كارخانه شیری سنه به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی به‌خت كردبوو.