کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی شارومه‌ندێك له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

گیانله‌ده‌ستدانی شارومه‌ندێك له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، فرۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ورووبه‌ری شاری حه‌سه‌كه‌ی بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه‌ كه‌سێكی مه‌ده‌نی گیانی به‌خت كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌هباده‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ شێوه‌ی كوێرانه‌ گوندی ژێربه‌ت كامووسیان له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ بۆردوومان كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، كه‌سێكی مه‌ده‌نی گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و زیانێكی زۆر به‌ گوندنشینان گه‌یشتووه‌.