کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین

گیانله‌ده‌ستدانی شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی خاكه‌لێوه‌، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شاری قه‌سری شیرین به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و پاشماوه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتیه‌ كه‌ هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌ له‌ كاتی شوانی و ئاژه‌ڵداری دا له‌ ناوچه‌ی “خان له‌یلی” سه‌ر به‌ شارستانی قه‌سری شیرین به‌سه‌ر مینێكی به‌جێماوه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق كه‌وتووه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.