ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئیزه به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به بێ ئاگاداری هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، ئۆتۆمبیلی سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئیزه، كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی كه بوو به هۆی گیانبه‌ختكردنی “سێپههرام جه‌مشیدی” و هه‌روه‌ها دوو كه‌سی دیكه‌ش كه له ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بوون ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.