ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتومبێل له جاده‌ی سه‌قز- دیوانده‌ره، سێ هاووڵاتی بوونه قوربانی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه له نێوان سه‌واریێكی پژۆ و تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی ڕوویداوه و سێ سه‌رنشینی پژۆكه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه. چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ریش دوو ژنی خه‌ڵكی سه‌قز له جاده‌ی نێوان مهاباد بۆ ورمێ له ڕووداوێكی هاوشێوه‌دا گیانیان له‌ده‌ست دابوو. نه‌بوونی ئیمه‌نی له جاده‌كانی كوردستان و ناستانداردبوونی ئۆتومبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ له ئێرانه.