دوای نیوه‌ڕۆی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، سێ موعه‌لیم له كاتی گه‌ڕانه‌وه له مه‌دره‌سه به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له شارستانی لۆردێگانی سه‌ر به پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ موعه‌لیمه كه بۆ وتنه‌وه‌ی وانه به قوتابیانی دوو مه‌دره‌سه له گونده‌كانی “جه‌وانمه‌رد” و “ئالوونی” سه‌ر به شارستانی لۆردێگان ڕۆیشتبوون، له كاتی گه‌ڕانه‌وه تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه. دابین نه‌كردنی ئیمكانات بۆ قوتابیان و مامۆستایانی وانه‌بێژ، ژیانیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه و ساڵانه چه‌ندین قوتابی و موعه‌لیم به‌هۆی ناستانداردبوونی ڕێگه‌وبان و ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌می نێوخۆ، ده‌بنه قوربانی.