ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه، به‌له‌می په‌نابه‌ران له كه‌نارئاوه‌كانی یۆنان وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی هێزه‌كانی فریاگوزاری ده‌ریاوانی یۆنان، به‌له‌مه‌كه ٢٠ سه‌رنشینی پێ بووه و له توركیاوه به‌ره‌و ئه‌و وڵاته به‌ڕێكه‌وتووه. كاتێك به‌له‌مه‌كه خۆی به به‌ردی كه‌نارئاوه‌كانی یۆنان كێشاوه، وه‌رگه‌ڕاوه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، سێ مندال گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٦ كه‌سی دیكه ڕزگار كراون. شایانی باسه كه سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و به‌له‌مه هه‌موو خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستان بوون.