ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، سێ كرێكاری كه‌ندنی كارێز له شارستانی فامنینی سه‌ر به پارێزگای هه‌مه‌دان، به ناوه‌كانی “حسێن غه‌ڵامی”، “سه‌یدمه‌نسوور هاشمی” و “محه‌ممه‌دخانچه‌رلی” به‌هۆی داڕمانی دیواری كارێزه‌كه، گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پڕۆژه‌ی پاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ١٣ كاڕێز له گونده‌كانی قزلحه‌سار، دێهله‌ق، ئاجۆرلوو، باباحه‌ساری، كه‌نیزان، سادقلوو، گوڵ خه‌ندان، مه‌عده‌ن كێ‌و، قولقول ئاباد، سه‌یدئاباد، قشلاق و قه‌مووشانه له ژێر چاودێری ڕێكخراوی جیهادی كه‌شاوه‌رزی و به به‌شداری په‌یمانكاران و كرێكارانی خۆجێیی ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام په‌یمانكاران له دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی بۆ كرێكاران خۆیان بواردووه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه سێ كرێكار به‌هۆی ڕووخانی دیواری كارێز و نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانیان له‌ده‌ست داوه.