ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له جاده‌ی ئێرانشار بۆ سه‌رباز، سێ سووختبه‌ر له نێو ئاگردا سووتان.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ڕووداوه‌كه له نێوان پژۆیه‌كی ٤٠٥ی سووختبه‌ر له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی پراید ڕووی داوه و پاش به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و دوو سه‌وارییه، هه‌ر دوو ئۆتۆمبێل ئاگریان گرتووه و سێ سووختبه‌ر له نێو ئاگردا سووتاون. ناسناوی یه‌كێك له قوربانیان بریتیه له: “مۆنیر ده‌شتی” خه‌ڵكی شارستانی سه‌رباز و دانیشتووی ئێرانشار.