کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی سێ سووختبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

گیانله‌ده‌ستدانی سێ سووختبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، سێ سووختبه‌ری به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ شاره‌كانی فه‌هره‌ج و به‌نده‌رعه‌باس گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ پێ ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئۆتۆمبێلی دوو سووختبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “مه‌سعوود به‌راهویی” و “عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌راهویی”، له‌ جاده‌ی كرمان بۆ به‌م بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ڕژیمه‌وه‌ دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، هه‌ر دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. له‌ ڕووداوی دووهه‌م دا، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ نزیك به‌نده‌رعه‌باس ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك كردووه و شۆفێره‌كه‌ی به‌ ناوی “مه‌جید مێهرانزاده‌” به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.