ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “ئێقباڵ ڕیگی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له سنووری مه‌ك سووخته‌ی سه‌راوان گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ئێقباڵ ڕێگی دانیشتووی شاری خاش بووه و به‌هۆی هه‌ژاری و بێكاری ڕووی له پیشه‌ی سه‌ختی سووختبه‌ری كردووه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌و هاووڵاتییه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراوی سپای پاسداران له سنووری مه‌ك سووخته گیانی له ده‌ست داوه.