ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گوڵان، فڕۆکەی تورکیا بەرزاییەکانی چیای خنێرە لە ناوچەی سیدەکانی سەر بە هەرێمی کوردستانیان بوردمان کرد و لە ئەنجامی ئەم بۆردۆمانەدا دوو هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی “ڕەسووڵ یوونسی” و “ئەحمەد حەیدەری” گیانیان لە دەست داوە و هاووڵاتییەکی دیکەش بێسەروشوێن بوو.
بە پێی زانیارییهكان، ئەو سێ هاووڵاتییە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیای خواردەمەنی و دەرمانی بۆ ناوچهی سیدهكانی سهر به شاری سۆران ڕویشتوون و تەرمی دوو هاووڵاتیی گیانبەختکردوو بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پارێزگای هەولێر گواستراوتەوە.تا ئێستا سەرچاوەکانی فەرمی و سەربازی تورکیا لە بەرامبەر ئەم هێرشە ئاسمانییە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتیی مەدەنی هیچ لێدوانێکیان نەداوە.