له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو منداڵی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ له ڕووداوێكی هاتووچۆ له ناوچه‌ی مه‌رگه‌ڤه‌ری ورمێ به‌سه‌ختی بریندار و به‌هۆی نه‌بوونی ئۆرژانس و دێرگواستنهوهیان بۆ نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو منداڵی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌رگه‌ڤه‌ری ورمێ به ناوه‌كانی “ڕێباز ئه‌حمه‌دی” و “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نی”، له كاتی دووچهرخهسهواری له جاده‌ی دیزه‌ج بۆ گه‌سیان به‌ر ئۆتۆمبێلێكی پراید كه‌وتوون و به‌سه‌ختی بریندار بوون. به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئامبۆڵانس و دێرگواستنهوهیان به ناوه‌ندی ده‌رمانی مه‌رگه‌ڤه‌ر كه هیچ ئیمكاناتێكی ده‌رمانی نه‌بووه، گیانیان له‌ده‌ست داوه.