به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژانی شه‌ممه و دووشه‌ممه ٢٥ و ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دوو كه‌س له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به ناوه‌كانی “نامێق حه‌یده‌ری” خه‌ڵكی دیواندره و “سه‌لام محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌هۆی ڕووداوی كار و نه‌خۆشی گیانیان له‌ده‌ست دا.
هاوڕێ “نامێق حه‌یده‌ری” له‌دایكبووی گوندی كانی كه‌وه‌ی سه‌ر به شاری دیوانده‌ره و دانیشتووی شاری سنه بوو، هاوڕێ نامق له شاری سنه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ڕێبازی كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو و له شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژبه ڕژیمی پاشایه‌تی له ساڵی ٥٧ به‌شداری كرد. له ساڵی ١٣٦٠ی هه‌تاوی په‌یوه‌ست به ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه بوو و له گوردانی كاوه سازمان درا. پاش ماوه‌یه‌ك هاوڕێ نامێق به‌هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه گه‌ڕایه‌وه ئێران و وفادار به ڕێبازی كۆمه‌ڵه مایه‌وه. ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز به‌هۆی داڕمانی دیوارێك له شاری سنه به‌سه‌ریدا گیانی له‌ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه كه سێ كه‌س له ئامۆزاكانی هاوڕێ نامێق به ناوه‌كانی “فایق حه‌یده‌ری”، “مه‌نسوور حه‌یده‌ری” و “ساڵح حه‌یده‌ری” هاوڕێ له‌گه‌ڵ خاڵۆی به ناوی “محه‌ممه‌د مورادی” پێشتر له ڕێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه گیانیان به‌ختکردوه. هه‌روه‌ها هاوڕێ “سه‌لام محه‌ممه‌دی” له تێكۆشه‌ران و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران پاش ماوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، ماڵئاوایی له ژیان كرد. هاوڕێ سه‌لام له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش له گوندی پیله‌ی مه‌ریوان به‌دونیا هات و به درێژایی ته‌مه‌نی بانگه‌شه‌ی بۆ سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزب ده‌كرد و تا دوا هه‌ناسه‌ی وفادار به ئارمانه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران مایه‌وه. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه، كه‌سوكار و هه‌موو دۆستان و لایه‌نگرانی هاوڕێ سه‌لام و هاوڕێ نامێق ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.