کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س له‌ كه‌لار و شه‌هبا به‌هۆی هێرشی په‌هبادی توركیا

ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌شه‌مه‌، له دوو‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر خانوویه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی شاری كه‌لاری سه‌ر به‌ ناوچه‌ی گه‌رمیان و كێڵگه‌یه‌ی په‌له‌وه‌ری له‌ شه‌هبای ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌ندامێكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و كرێكارێك گیانیان له‌ده‌ست دا.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان له‌و باره‌وه‌ ڕایگەیاند، “ئەو خانووەی بە درۆن هێرش کراوەتە سەری، خانوویوکی دوو نهۆمییە و له‌ خوارەوەی فرۆشگایه‌ك هه‌ڵكه‌وتووه‌. فڕۆکەکە نهۆمی دووەمی خانووەکەی کردووەتە ئامانج كه‌ بارەگای تەڤگەری ئازادی بووە و لەکاتی هێرشەکەدا تەنها ئەو کەسەی تێدا بووە کە کوژراوە. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ په‌هبادێكی توركیا كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری له‌ ناوچه‌ی شه‌هبا كردۆته‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌وه‌ كرێكارێك به‌ ناوی “یۆسف هه‌یاك” گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ به‌ ناوی “عه‌بدۆلڕه‌حمان هه‌یئه‌ت” به‌سه‌ختی بریندار بووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ سه‌دان مریشك له‌و كێلگه‌یه‌ له‌ناو چووه‌ و زیانێكی زۆر به‌ كارگه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-