به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كرێكارێكی شاغڵ له ئاژه‌ڵداری شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای ڕه‌وانسه‌ر به ناوی “كه‌یهان كه‌ره‌می”، له ڕووداوێكی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه له شاری تۆنێكابۆن به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “كه‌یهان كه‌ره‌می” خه‌ڵكی گوندی ماراوی سه‌ر به شاری كامیارانه و له ئاژهڵدارییهك له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای ڕه‌وانسه‌ر كاری ده‌كرد. ناوبراو به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ كه له نێوان دوو ئۆتومبێلی سه‌مه‌ند و پراید له نزیكی ئه‌و شارۆچكه‌یه ڕوویداوه، گیانی له‌ده‌ست داوه و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی كارخانه‌ی “پارس نئۆن” له شاری تۆنێكابۆن به ناوی “عه‌لی كریمیان” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست داوه.