کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ په‌ردیس و سه‌بزه‌وار

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ په‌ردیس و سه‌بزه‌وار 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی خاكه‌لێوه‌، له ئاكامی‌ دوو ڕووداوی كار له‌ شاره‌كانی په‌ردیس و سه‌بزه‌وار، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگر له‌ كارگه‌یه‌كی ڕه‌نگسازی له‌ شارۆچكه‌ی “ته‌په‌ سه‌یف”ی شارستانی په‌ردیس كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و كرێكارێك به‌هۆی گازگرتوویی و سووتان گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز له‌ كارگه‌یه‌كی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ له‌ شارستانی سه‌بزه‌وار، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.