کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ مه‌ریوان و زاهدان

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ مه‌ریوان و زاهدان 5

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دوو كرێكاری بیناسازی له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و زاهدان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، كرێكارێك به‌ ناوی “بۆرهان ڕه‌نجبه‌ر” خه‌ڵكی گوندی “كۆلێژ“ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی سه‌وڵاوای مه‌ریوان، له‌كاتی كاركردن له‌ سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره‌، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، له‌ به‌رزایی به‌ربووه‌ خواره‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارێكی مێرمنداڵی به‌لووچ به‌ ناوی “محه‌ممه‌دئه‌مین شیهكۆرده‌ك” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، له‌ كاتی به‌ردكاری بینایه‌ك، له‌سه‌ر داربه‌ست كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌سته‌دا.