ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو كرێكار له شاره‌كانی مه‌هدیشاری سه‌ر به پارێزگای سیمنان و مه‌شهه‌د به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به ناوی “مێهدی زوڵفه‌قاری” له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ده‌ستكێش به‌هۆی ئاگرگرتنی مه‌خزه‌نی ئێتانۆل، گیانی له‌ده‌ست داوه. له ڕووداوی دووهه‌م دا كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د له‌كاتی كاركردن له بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری مه‌شهه‌د، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فارابی گیانی له‌ده‌ست داوه.