کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار 4

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی گه‌لاوێژ، دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی وه‌رزه‌قان و نه‌وشه‌هر به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی شاغڵ له‌ كارگه‌ی توانه‌وه‌ی مس له‌ وه‌رزه‌قانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، له‌ كاتی كاركردن دا له‌ سه‌ر داربه‌ست كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌ ڕووداوی دووهه‌م دا، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی نه‌وشه‌هر به‌ ناوی “كازم خه‌زایی” كه‌ پاڵه‌وانی وه‌رزشی كۆنگفوو بووه‌، له‌ كاتی كاركردن له‌ سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره،‌ تووشی به‌رقگرتوویی بووه‌ و گیانی له‌ ده‌ست داوه‌‌.