ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل مه‌ده‌ره‌سه‌یێكیان له ناوچه‌ی “ته‌ل زه‌عته‌ر” بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراو و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی به‌رپرسانی بێهداشتی غه‌زه، به‌هۆی بۆردوومانی مه‌دره‌سه‌یێك له ناوچه‌ی “ته‌ل زه‌عته‌ر” كه شوێنی مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بوو، زیاتر له ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها شه‌ڕ و پێكدادان له ناوچه‌كانی وه‌كوو جبالیای غه‌زه به‌رده‌وام بوو و ٢٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نی و چه‌كداری حه‌ماس له هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی ئیسڕئاییل دا گیانیان له‌ده‌ستدا كه یه‌كێكیان فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حه‌ماس بوو. له كه‌رانه‌ی باخته‌ریش شه‌ش لایه‌نگری حه‌ماس له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئیسڕائیل كوژران. له‌لایه‌كی دیكه‌وه باشووری لوبنان له وڵامی مووشكبارانی حیزبۆڵڵا، به چڕی بۆردوومان كرا و به‌رپرسانی حیزبۆڵڵا ڕایانگه‌یاند كه له كاتی ده‌ستپێكی شه‌ڕ تا به ئه‌مڕۆ ٧٦ که‌س له هێزه‌کانیان له بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیل كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندا كراون.