کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س به‌هۆی گه‌رما و لافاو له‌ هندووستان و سریلانكا

به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلی گه‌رما و باران بارین له‌ هندووستان و سریلانكا ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.

به‌وته‌ی میدیاكانی هندووستان، شه‌پۆلی باران بارین له‌ باكووری ئه‌و وڵاته بووه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ١٤ كه‌س و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌سی دیكه‌، هه‌روه‌ها له‌ وڵاتی سریلانكاش به‌هۆی بارینی لێژمه‌ی باران و هاتنی لافاو، ١٤ كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی و سه‌دان كه‌س ماڵ و حاڵیان به‌جێ هێشتووه‌. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ٥٦ كه‌س به‌هۆی گه‌رمای سه‌رووی ٥٠ پله‌ی سلێزییه‌وه‌ له‌ ڕاجستان و چه‌ند ئه‌یاله‌تی دیكه‌ی هندووستان گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و به‌م جۆره‌ ئاماری قوربانیان بۆ ٨٠ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌. هه‌روها سه‌دان كه‌س ته‌ندرووستیان تێك چووه‌ و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆریسمی نیوده‌وڵتی له‌لایه‌ن كانادا

-

ڕێگری له‌ ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسڕائیل له‌لایه‌ن كرێكارانی یۆنانی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خوێندكارێك و دوو قوتابی له‌ تاران و دلێگان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی وه‌زاره‌تی بێهداشت له‌ تاران

-

ناڕه‌زایه‌تی سنفی كامیۆندارانی ئێران له‌ ئاست دیاریكردنی نرخی كرێ بار

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی فولاد له‌ تاران

-