ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوێكی فه‌رهه‌نگی له شاری كرماشان، له كاتی وتنه‌وه‌ی وانه، جه‌ڵته‌ی دڵ لی دا و گیانی له‌ده‌ستدا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له نێو كۆمه‌ڵگای فه‌رهه‌نگیانی ئێران به‌دوای خۆیدا هێنا و چالاكانی مه‌ده‌نی له‌و باره‌وه ڕایانگه‌یاند: بۆ ئه‌بێ موعه‌لیمێكی دڵسۆز پاش ٣٠ ساڵ كاركردن، ناچار بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كار له حاڵێكدا له ژێر گوشاری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی دا پشتی چه‌ماوه. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی تاڵان كردووه و كاتێك خانه‌نشینكراوان له ئاست هه‌ڵاوسان و كه‌می حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، ڕژیم به سه‌ركوت و زیندان و‌ڵامیان ئه‌داته‌وه.