کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێك و مانگرتنی زیندانییه‌ك له‌ بیرجه‌ند و مه‌شهه‌د

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوێك به‌ پاشناوی مالكی به‌هۆی بێبه‌ری بوون له‌ ده‌رمان له‌ زیندانی بیرجه‌ند گیانی له‌ده‌ست دا و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی جۆزه‌ردان،”فه‌رزانه قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د دژبه‌ سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ڕژیم مانی له‌ خواردن گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكێ خه‌ڵكی مه‌شهه‌د به‌ پاشناوی مالكی، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌گوازستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، “فه‌رزانه قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژێنا كه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی له‌ شاری كه‌ره‌ج به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌ كوشتنی به‌سیجییه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌هۆی بێبه‌ری كردنی له‌ ده‌رمان مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆریسمی نیوده‌وڵتی له‌لایه‌ن كانادا

-

ڕێگری له‌ ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسڕائیل له‌لایه‌ن كرێكارانی یۆنانی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خوێندكارێك و دوو قوتابی له‌ تاران و دلێگان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی وه‌زاره‌تی بێهداشت له‌ تاران

-

ناڕه‌زایه‌تی سنفی كامیۆندارانی ئێران له‌ ئاست دیاریكردنی نرخی كرێ بار

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی فولاد له‌ تاران

-