ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بەفرانباری ١٤٠٢، “جەمشید گورگیچ”، بەندکراوی سیاسی و خەڵکی ناوچه‌ی شیرابادی زاهیدان، سەرەڕای هۆشداریی پێشووی پزیشکان لەسەر پێویستی خێرای بە چارەسەریی پزیشکی، بەهۆی بێبه‌شكرانی له ده‌رمان، گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپه‌ینی چالاکانی بەلووچ، “جه‌مشید گورگیچ” باوکی سێ منداڵه و “بەهۆی بێبه‌شكرانی له ده‌رمانی پێویست له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی زاهیدانه‌وه، دڵی ڕاوەستاوە و گیانی لەدەست داوه. ناوبراو مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١، پاش كۆمه‌ڵكوژركردنی خۆپیشاندەرانی بەلووچ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه لە ڕۆژی “هەینیی خوێناویی زاهیدان، دەستبەسەر و دواتر ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئه‌و شاره کرا. به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لەساڵی ٢٠٢٣ی زایین‌دا به‌لانیکەم ٣٤ بەندکراو لە زیندانه‌كانی ئێران‌دا گیانیان لە دەست داوە کە پێنج کەسیان بەلووچ بوون.