ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، به‌ندكراوێك له زیندانی كه‌ره‌ج به هۆی بێبه‌شكران له ده‌رمان گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك به ناوی “حسێن به‌ده‌لی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، پاش برینداربوون به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه له سه‌ر ته‌خت و بێبه‌شكران له ده‌رمان، گیانی له‌ده‌ست داوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هاوبه‌ندییه‌كانی ئه‌و به‌ندكراوه سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی حسێن، به‌رپرسانی زیندانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی كه‌ره‌ج، له‌گه‌ڵ ناردنی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان دژایه‌تی كردووه.